٢٢ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:١٠
Source: Mehrnews
جیهان داوا دەکات : کۆتایی بهێنن بە گەمارۆدانی کوردی سووریا

گرووپێک لە ڕووناکبیران، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکانی بەناوبانگ، سەبارەت بە مەترسی لەسەر ئەزموونی دیمۆکراتیکی ڕۆژاوا هۆشداریان داوە و داوایان لە حکومەتە دیمۆکراتیکەکان کردووە کە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا بە فەرمی بناسێن و هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوچە ئیدانە بکەن و هەوڵ بدەن بۆ دەستەبەر کردنی مافی

کۆمەڵێک لە ڕووناکبیران، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکانی بەناوبانگ بە بڵا کردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، داوای پاڵپشتی بەپەلە لە ئەزموونی دیمۆکراتیکی ڕۆژئاوا دەکەن و هۆشداریان داوە کە ئەو پڕۆژە سیاسی و کۆمەڵایەتیە بەرەوڕووی مەترسی جیدی بووەتەوە.

هەروەها هاتووە کە بەرگری لە ڕۆژئاوا بکەن: ئێمە لە پاڵ شۆڕشی دیمۆکراتیکی کوردستانی سووریا دەکەین، جەختی کرد کە ئیدارەی خۆسەر نزیک بە ١٤ ساڵی ڕابردوو نموونەیەک لە سەر بنەمای کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیک، ڕێبەری ژنان، مافی کەمینەکان و پێکەوەژیانێکی چەند ئێتنیکی لە ناو شەڕی سووریای پێشکەش کردووە.

واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە هۆشداریان داوە کە دوای شکستی دانوستانەکان لە نێوان حکومەتی کاتی و ئیدارەی خۆسەر هێرشەکان بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی حەلەب دەستی پێکرد و بووە هۆی ئاوارەیی لانیکەم ١٥٠ هەزار کەس و هەروەها دەستگیری بەربڵاو و توندوتیژی ڕەگەزی و هتد. لە ئەو چوارچێوەیەدا ڕێککەوتنی ئاگربڕی ٣٠ جوون لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق، داهاتووی پێکهاتەی ئیدارەی خۆسەری خستووەتە مەترسیەوە.

واژۆکەران داوایان لە حکومەتە دیمۆکراتیکەکان و ناوەندە نێودەوڵەتیەکان کردووە کە ئیدارەی خۆسەر بە فەرمی بناسێن و هێرشەکان بۆ سەر کوردستانی سووریا ئیدانە بکەن و لەسەر ناسینەوەی شوناس و مافی خۆبەڕێوەبەری کوردەکان لە دەستوور داکۆکی بکەن و گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی کۆبانێ.

Your Comment

You are replying to: .
captcha